پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند یه‌كێك له بانگخوازه‌كانی شاره‌كه به‌په‌تێك
خۆی کوشتووە.
پۆلیسی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "ئه‌مڕۆ
رێكه‌وتی كاتژمێر (4)ی عه‌سر، پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به بوونی رووداوێكی نه‌خوازراو
له گه‌ڕه‌كی شادی".
هەر
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی مه‌به‌ست ده‌ركه‌وت
كه یه‌كێك له بانگخوازه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له نهۆمی دووه‌م
خۆی به‌په‌تێك هه‌ڵواسیوه".
هەروەها کۆمەڵێک زانیاریشی لەسەر ئەو بانگخوازە بڵاوکردووەتەوە و
ئاشکرایکردووە "
ناوی (بارزان غازی عه‌زیز)ه و ته‌مه‌نه (33)
ساڵه و به‌داخه‌وه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه".