سلێمانی.. خۆپیشاندانی خوێندكاران‌و مامۆستایانی زانكۆ دەستی پێكرد

ئەمرۆ یەكشەممە ژمارەیەك لەمامۆستایان‌و خوێندكارانی زانكۆ لەبەردەم دەرگای كەمپی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندانێكیان ساز كرد‌و چەندین داواكارییان خستەڕوو.

دەستەی داكۆكی لەمامۆستایانی زانكۆ‌و پەیمانگاكان لە بەیاننامەكدا پێشتر چەند داواكارییەكیان خستبووەڕوو، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری وەرگرتنی سەد هەزار دینار لەخوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان‌و  دابینكردنی هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگانكانە.




AM:10:20:20/11/2016