سەردار قادر لە پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوو
کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی، سەردار قادر ئەمڕۆ ١١/٢١ " لەبری " پارێزگاری سلێمانی دەستبەکاربوو.
سپی بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم پرسە پەیوەندی کرد بە سەردار قادرەوە. ئەو لای خۆیەوە زانیارییەکانی سپی پشتڕاستکردەوەو وتی" ئەمڕۆ بەپێی مادەی ٣ ئەنجومەنی پارێزگاکان بەندی ٢٠ ی سالی ٢٠٠٩ لە بری پارێزگای سلێمانی دەستم بەکار کرد".
سەردار قادر ئاشکرای کرد" شەوی رابردوو وەلآمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەیشتۆتەوە بزووتنەوەی گۆڕان، لە وەلآمەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە تا هەلبژاردنی داهاتووی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەو پۆستە ئیستحقاقی بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت".
بەکارکردنی سەردار قادر کۆتایی بەو کێشە یاسایی و سیاسییە هات، کە ماوەی سێ مانگە لەنێوان یەکێتی و گۆڕان و حکومەتی هەرێم کە پارتی تیایدا بالآدەستە لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لەئارادابوو.
AM:09:52:22/11/2016