دارا حەسەن بەڕێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند کە ڕەشەباکەی سلێمانی تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.
دارا حەسەن بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوەوە شەپۆلێكی كاریگەری ڕەشەبا و سەرما ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە بە تایبەت شاری سلێمانی و ئەگەری مانەوەی ئەو شەپۆلە تاكو ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە هەیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە "پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و لە ڕۆژی هەینی بەدواوە ئەگەری دابەزینی پلەكانی گەرما زیاتر دەبێت".