"محەمەد مەهدی سەریهەڵدا"

مەلایەکی میسڕی ڕایدەگەیەنێت کە ئەو ئیمام مەهدییەو هاتووە دادەروەریی بۆ مرۆڤایەتی بگەڕێنێتەوە.
مەلایەکی میسڕی بە ناوی محەمەد عەبدوڵا نەسرە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "من ئیمام مەهدی محەمەد عەبدوڵام هاتووم بۆ ئەوەی دادپەروەری بۆ جیهان بگێرمەوە و داوا لە شێعەکان و سونەکان و مرۆڤەکانی دیکە دەکەم بەیعەتم پێبدەن". 
هاوکات دوای بڵاوبوونەوەی ئەو نوسراوە، ژمارەیەک پارێزەر  داوا دەکەن کە ئەو مەلایە دادگایی بکرێت و پشکنینی تەندروستی بۆ کرێت تا چەند لە ڕووی عەقڵییەوە تەندروستە.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت بە گوێرەی ئاینی ئاینی ئیسلام و بەشێک لە فەرموودەکان لە "ئاخر زەماندا" محەمەدی مەهدی دروست دەبێت و دادپەروەری بۆ سەر زەوی دەگەڕێنێتەوە



PM:08:52:22/11/2016