كۆسره‌ت ره‌سوڵ تیرۆری مامۆستا ئاینییەكە مەحكوم دەكات
جێگری یه‌كه‌می
سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا سەبارەت بە
تیرۆری مامۆستا ئاینیەكەی هەولێر دەنوسێت: تیرۆركردنی مامۆستای ئایینی
له‌م كات و ساته‌دا، كه هه‌وڵه‌كان بۆ ئاشته‌وایی خراونه‌ته‌گه‌ڕ "كارێكی
قێزه‌ونه، هاوكات خاڵێكی ره‌ش ده‌بێ بۆ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان".
ده‌قی راگهیهنراوهكه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
تیرۆركردنی
د. وشیار ئیسماعیل پێشنوێژ و وتاربێژی مزگه‌وتی حاجی عومه‌ر بندیان له
هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به توندی ئیدانه و مه‌حكوم
ده‌كه‌م.
تیرۆركردنی مامۆستای ئایینی له‌م كات و ساته‌دا، كه
هه‌وڵه‌كان بۆ ئاشته‌وایی خراونه‌ته‌گه‌ڕ و هه‌میشه له‌ناو گه‌له‌كه‌ی
ئێمه مامۆستایانی ئایینی مایه‌ی رێز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بوونه
كارێكی قێزه‌ونه، هاوكات خاڵێكی ره‌ش ده‌بێ بۆ ئه‌زموونی هه‌رێمی
كوردستان و پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگا
ئه‌منییه‌كان به‌زووترین كات بكه‌رانی ئه‌م كاره بدۆزنه‌وه‌و به سزای
یاسایی خۆیانیان بگه‌یه‌نن.
لێره‌شه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكاری مامۆستای تیرۆركرا‌و ده‌كه‌م.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
PM:02:50:23/11/2016