بۆچوونی نەوشیروان مستەفا لەسەر پەیامەکەی بارزانی

نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی ئاڕاستەیەکی بزووتنەوەکەی کردووە و تێیدا بۆچوونی خۆی لەسەر دواین پەیامی بارزانی پێ وتوون.

نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی زارەکی ئاڕاستەی سەرکردەکانی بزووتنەوەکەی کردووە بۆچوونی خۆی لەسەر ڕاگەیەندراوەکەی بارزانی پێ وتوون و داوایکردووە کە هەڵوێستیان جۆرێک لە کرانەوەی تێدا بێت.

سپی زانیویەتی نەوشیروان وتوویەتی "پێبەپێی ئەو کرانەوەیەی لە پەیامەکەی بارزانیدا هەیە، بەهەمان ئەندازە پێویستە گۆڕانیش هەڵوێستی کراوەبێت".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بزووتنەوە بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پەیامەکەی ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگەی بارزانی بخاتەڕوو.

ڕۆژی 20ی ئەم مانگە بارزانی لە راگەیاندراوێکی نوێ دا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئامادەیە سەرۆکی هەرێم جێهێڵێت و کەسێکی تازە دابنرێت تا هەڵبژاردنی ئایندە، هەروەها حکومەتێکی نوێ پێکبهێنرێت، بەڵام هاوکات جەختی لەسەر گۆڕینی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردەوە.




PM:04:15:24/11/2016