هەفتەی ئایندە موچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچە بڵاودەکاتەوە و بە گوێرەی ئەو خشتەیە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و چەند دەستەیەک دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە سپی ڕاگەیاند "وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچە ڕادەگەیەنێت و ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و بەشێک لە دەستەکان دابەشدەکرێت".
سەرچاوەکە وتی ئەم هەفتەیە مووچەی هەریەکە لە دەستەی مین و دەستەی هەڵبژاردنەکانیش دابەشدەکرێت و جەختیشی کردەوە کە دەبێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دابەشکردنی موچە کۆتایی پێبێت.
PM:07:20:25/11/2016