سزای سەرپێچی لە سێ مانگدا نەدەیت حکومت ئۆتۆمبیلەکەت بۆ دەفرۆشن

هاتوچۆی هەێم بڕیار دەدات ئەو ئۆتۆمبیلانەی سزایان لەسەر لە دوو مانگدا پارەکە نەدات دەستی بەسەردا دەگیرێت و ئەگەر دوای سێ مانگ نەدرێت، حکومەت ئۆتۆمبیلەکە دەفرۆشرێت.

ھاتوچۆی ھەرێم روونکردنەوە لەبارەی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ دەدات سەبارەت بە زیادکردنی سزا داراییەکانی سەر شۆفێران بۆ دوو ھێندە ئەگەر لەماوەی دوو مانگدا نەیدەن، بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێمیش رایدەگەیەنێت:" تا بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاونەبێتەوە، جێبەجێ ناکرێت".
 
ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ  میدیاكانی نزیك له‌ یه‌كێتی ڕایگەیاند:" ئەو بڕیارەی دەرچووە سەرجەم سەرپێچییەکانی شۆفێران دەگرێتەوە".

وەزارەتی ناوخۆ ڕێنماییەکی بەژمارە ١٧٣٣٠ لە ٢٦/١٠/٢٠١٦ دەرکردوەو باس لەوە دەکات ھەر شۆفێرێک ئەو سزا داراییانەی (غەرامە) لەسەریەتی لەماوەی دوو مانگدا نەیدات، دەبێتە دوو ھێندەو ئەگەر لەماوەی ئەو دوو مانگەشدا سزاکان نەدرێن، دەستبەسەر ئۆتۆمبیلەکەدا دەگێرێت و دوای تێپەڕبونی سێ مانگیش بەسەر دەستبەرداگرتنی ئۆتۆمبیلەکە، ھاتوچۆ لەزیادکردنێکی ئاشکرادا ئۆتۆمبیلەکە دەفرۆشێت.

ھەرچەندە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ مانگێگ زیاترە دەرچووە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم دەڵێت:" تائێستا لەڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاونەکراوەتەوە، ھەر بڕیارو ڕێنماییەکیش تا لەو ڕۆژنامەیە بڵاونەکرێتەوە، جێبەجێ ناکرێت".




PM:10:35:27/11/2016