ئەو خانمە مامۆستا ناڕزاییەی ئۆتۆمبیلەکەی سوتێنرا رەخنە لە رێکخراوەکانی ژنان دەگرێت.
گوڵاڵە سدیق ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رەخنە لە رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان دەگرێت کە هیچ پەیوەندیەک و هەڵوێستێکیان نیشان نەداوە کە ئۆتۆمبیلەکەی لەلایەن دەستی کەسانیكی نادیارەوە لە سلێمانی لەبەر ماڵەکەی خۆیدا سوتێنرا.
گوڵالە سدیق دەڵێت " گەورەترین ئیرهاب و توندوتیژیم بەرامبەر كرا، بەﻻم هیچ ریكخراویكی ژنان نه پەیوەندیان پیوه كردوم، نه هاتونەته ﻻم، نه كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان كردوه بۆ ئیدانه كردن یان داكۆكی كردن له كەیسەكەم".
ئەو چالاکوانە دەڵێت" ئەگەر پیاویك زلەیەك له ژنەكەی بدات هەموو رێکخراوەکان دێنە سەر خەت".
سەرەتای ئەم هەفتەیە سێ ئۆتۆمبێلی دوو ئەندامی چالاکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، کە دوانیان موڵکی خانەوادەی گولآڵە سدیق بوون و ئەوی تریان ئاوات حەسەن، لەبەر ماڵەکەی خۆیاندا کاتژمێر ٢ ی شەو سوتێنران، تا ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێم تۆمەتبارانیان نەدۆزیوەتەوە.