پەیجی ئاوات حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی
مامۆستایانی ناڕازی بە شیوەیەکی ڕاستەوخۆ ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە کە هێزێکی ئەمنی
دەچنە سەر ماڵی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایای ناڕازی بۆ دەستگیرکردنی.
پەیجی ئاوات حەسەن لە چەند پۆستێکی جیاوازدا
بڵاویکردووەتەوە کە هەریەکە لە خۆی و
ئارام حەسەنی برای و ئامانج حەسەنی برای "ڕفێندراون".
هەروەها عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی
مامۆستایانی ناڕازی بە سپی راگەیاند "مامۆستایان عوسمان گوڵپی ، سامان تاهر،
ئاوات ئازاد، ئازاد حەمە فەرەج، گوڵا سدیق چەند مامۆستایەکی دیکەش دەستگیرکراون".
پەیامنێری سپی لە شوێنی رووداوەکە ئاشکرا کرد کە هێزە ئەمنییەکان
رێگری دەکەن لە سازدانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕزای و ناو بەناو ئەو
مامۆستایانە دەستگیر دەکەن کە بەرەو خۆپیشاندانەکە دەچن.
سەرەتای ئەم هەفتەیەش سێ ئۆتۆمبیلی دوو مامۆستای
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سوتێراو تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان بکەرانیان
نەدۆزیوەتەوەو مامۆستایانیش دەسەڵاتی سلێمانی بە بەرپرس دەزانن لەم کردەوەیە.