مەترسییەك لەسەر پیاوانی كوردستان ئاشكرا دەبێت

 

ڕۆژنامەی ئاژانس ڕاپۆرتێكی بە ناونیشانی "حاڵی پیاوان لە هەرێمی كوردستان، باشتر نییە لە دۆخی ژنان" بڵاوكردۆتەوە و بەپێی ئامارێكی یەكێتیی پیاوانی كوردستانیش لە ماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا پیاوان 543 سكاڵایان تۆمار كردووە‌و 64 پیاو خۆیان كوشتووە‌و هەشت پیاویش لە لایەن ژنەكانیانەوە كۆتایی بە ژیانیان هێنراوه.

هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو ساڵە لەنێو قەیرانی دارایی ‌و سیاسیدایە ئەوەش كاریگەریی لەسەر دیوە كۆمەڵایەتییەكە درووست كردووە‌و بەپێی ئامارەكانی یەكێتیی پیاوانیش دۆخی نالەباری ژیانی پیاوانی هەرێمی كوردستان نیشان دەدات.

لەوبارەیەوە بورهان عەلی فەرەج، بەرپرسی یەكێتییەكە بە ڕۆژنامەی ״ئاژانس״ی ڕاگەیاندووە" به ‌پێی بەدواداچوون ‌و داتاكانیان لە ماوەی مانگی یەك تا مانگی 10ـی ئەمساڵ، 543 پیاو لە ڕێكخراوەكەیان سكاڵایان دژی ژنەكانیان تۆمار كردووە، لەسەر ئەوەی به ‌جۆرێك لە جۆرەكان لە لایەن ژنەكانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجام دراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو" لەو ماوەیەدا 64 حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان تۆمار كراوە، هەروەها هەشت پیاویش لە لایەن ژنەكانیانەوە كوژراون، ڕاستەوخۆ یان بە هاوكاری لەگەڵ كەسانی تر تاوانەكە ئەنجام دراوە״.

ناوبراو كێشەی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی به ‌هۆكاری زیادبوونی پێشێلكارییەكان زانی.

 




PM:04:39:01/12/2016