مامۆستایانی
هاوبەش ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند به‌فشار و تووندوتیژی ده‌رگاكان
ناكرێنه‌وه و تاكه كلیلی چاره‌سه‌ر باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایانه.
لە
ڕاگەیەندراوەکەی مامۆستایانی هاوبەشدا، کە لە مامۆستایانی سەردەم و یەکگرتوو، و
پێشەنگ و سەربەخۆکان پێکهاتووە، هاتووە "وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره زیاتر
له دوو مانگه مامۆستایان له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و
ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین و قه‌زای كۆیه بۆ داواكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان
بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شارستانیانه
خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
هەروەها ڕاشیانگەیاندووە "به‌داخه‌وه له‌م دواییانه‌دا
فشاره‌كان بۆ سه‌ر مامۆستایان و رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كان چڕكراوه‌ته‌وه و له
سووتاندنی سه‌یاره و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵی مامۆستایان و ده‌ستگیركردنیان به‌شێوه‌یه‌كی
نایاسایی و دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی".
ئەمەش لە کاتێکدا
مامۆستایانی ناڕازی جەختیان لەوەکردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە بایکۆت و سبەینێ
دەست بە دەوام ناکەنەوە.