وەزارەتی پەروەردە لە ڕۆژی ٢٥ مانگەوە تا سێی
مانگی داهاتوو دەیکاتە پشووی فەرمی بە بۆنەی کریسمس و جەژنی سەری ساڵی زاینییەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پەروەردە بە
سپی میدیای ڕاگەیاند "هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە ڕۆژی ٢٥ مانگەوە تا سێی
مانگی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت بە بۆنەی کریسمس و جەژنی سەری ساڵی زاینییەوە و
لە ڕۆژی چواری مانگیشەوە تاقیکردنەوە گشتییەکان دەستپێدەکات".
سپی زانیویوەتی کە حکومەتی هەرێمیش هەریەکە
لە ٢٥ مانگ و ١ و ٢ و ٣ی مانگی داهاتوو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا دەکات بە
پشووی فەرمی بە هەمان بۆنەوە.