پۆلیسی هەولێر و سلێمانی تەقەكردن لە دوای یاری كلاسیكۆ بە
مەبەستی خۆشی دەربڕین قەدەغە دەكات و جەخت دەکاتەوە هەر کەسێک تەقە بکات دەستگیردەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
و تێیدا هاتووە "ئاگاداری دانیشتووانی شاری هەولێری خۆشەویست دەكەینەوە، كەوا
تەقەكردن بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە لە دوای یاری كلاسیكۆ بە مەبەستی خۆشی دەربڕین".
هەروەها وتووشییەتی "هەركەسێك تەقە بكات ئەوا
پۆلیس دەستگیری دەكات و ڕێكاری یاسایی دەگیرێتەبەر بەرامبەری، هاوكارمانبن لە زانیاری
گەیاندن بە پۆلیس بەمەبەستی گرتنی تەقەكەران، بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەك و كەشێكی
ئارام"..
هاوكات نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی
بە رووداوی راگەیاندووە، هەر كەسێك تەقە بكات، دەستیگر دەكرێت و رووبەڕووی لێپێچینەوەی
یاسایی دەكرێتەوە، دەستیش بەسەر چەكەكەیدا دەگیرێت.