سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا زانیاری نوێ و ورد
لەسەر ڕووداوەکەی گوندی پونەڵەی سەر بە دەربەندیخان بڵاودەکاتەوە و ئاشکرایدەکات کە
چوار چەکدار بوون و لەو ناوچەیەن و تەنها دوانیان خۆی تەقاندووەتەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی بە سپی میدیای
ڕاگەیاند "ئەمڕۆ لە نزیک گوندی پونەڵەی سەر بە دەربەندیخان لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان
هەوڵی دەستگیرکردنیان داوان دوو چەکدار خۆیان تەقاندووەتەوە کە پێشتر خەڵکی گوندەکە
بەدار و بەرد لە گوندەکە دەریانکردوون، ئەوانیش کاتێک زانیویانە خەڵکەکە مەدەنییە هیچ
پارچەکردارێکیان نەنواندووە".
سەرچاوەکە وتیشی "چوار چەکدارن بەڵام
دوانیان هێشتا لەو ناوچەیە ماون و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی دەستگیرکردنیان و بە گوێرەی
زانیارییە هەواڵگرییەکە هەر چواریان کورد و خەڵکی ناوچەی سەنگاو و کەرکوک و دەروبەری
شاخی بەمۆن".
سەرچاوەکە
جەختی لەوەشکردەوە کە هێزە ئەمنییەکان سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە پێدەچێت ئەو دوو چەکدارە ئەو کەسانەبن کە هەفتەی ڕابردوو
تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کردبوو کە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی کوژرابوون و
کەسێکیش بریندار بوو.
هەروەها ناسح حەسەن، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان
ڕایگەیاند "ئەوەی تاوەکو ئێستا یەکلایی بووەتەوە تەرمی دوو چەکداریان کە
خۆیان تەقاندووەتەوە لەژێر دەستی هێزە ئەمنییەکاندایە".
دهربهندیخان یهكێكه لهقهزاكانی سهر به پارێزگاى
سلێمانی و دهكهوێته دووری نزیكهى 75 كیلۆمهتری باشوری خۆرههڵاتی ئهو
پارێزگایه.