سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە كه ئەو ناوەندانەی تا 10ی 12 دەوام نەکەن خوێندنیان هەژمار ناکرێت.
.دڵشاد مه‌جید فه‌ره‌ج سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بە ماڵپەڕی وێستگەی ڕایگەیاند "دوو مانگی رابردوو ئه‌و واقیعه‌ی سه‌لماند كه تا ئه‌م ساته وه‌خته به‌یه‌كڕیزیش حكومه‌تی هه‌رێم چ جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ مامۆستایان نه‌كردووه ئیتر چۆن به حه‌فته‌یه‌ك و دووانی تر ده‌یكات".
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە "دڵنیام ناگاته حه‌فته‌یه‌كی تر ئه‌و قوتابخانه و خوێندنگایانه‌ی نه‌كراونه‌ته‌وه خوێندنی ئه‌مساڵیان ده‌فه‌وتێت"
دڵشاد مه‌جید فه‌ره‌ج ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له 1/12ه‌وه هه‌ژماری ده‌كات تا 10/12 كه هه‌ر ناوه‌ندێكی خوێندن نه‌كرێته‌وه خوێندنی تیادا ده‌فه‌وتێت".