وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
ده‌ڵێت "به‌راورد به رابردوو، له ساڵى 2016 دا ساڵێكى باشمان هه‌بووه"،
ئاشكراشى ده‌كات كه رۆژانه 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جیهانى
توركى كراوه.
له شه‌شه‌مین كۆنفرانسی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان
له له‌نده‌ن، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم "ئاشتى هه‌ورامى" له
میانه‌ى وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند "به‌راورد به ساڵانى دیكه له ساڵى 2016 دا ساڵێكى
باشمان هه‌بووه، له 2016 دا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كه له هه‌رێمى كوردستاندا
هه‌ن ئێمه به‌رده‌وام بووین له په‌ره پێدانى كه‌رتى نه‌وت".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "سه‌باره‌ت به
به‌نده‌رى جیهانى توركیا ئه‌وان به‌رده‌وام بوون له كاره‌كانیان، ئێمه به سوپاسه‌وه
باس له ئه‌وان ده‌كه‌ین، له‌و به‌نده‌ره‌وه رۆژانه 700 هه‌زار به‌رمیل هه‌بووه
وه جگه له‌و هێڵه‌ى كه له ناوه‌وه دێت كه 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته".