حکومەتی هەرێم: موچە دابەشدەکرێت
د. نووری عوسمان، ئەندامی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی لە ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان ڕەتیکردەوە لە مساڵذا مووچە دابەشنەکرێت و ڕایگەیاند دابەش دەکرێت و سەبارەت بەو پەرلەمانتارەی ڕایگەیاندبوو کە مووچە دابەش ناکرێت دەڵێت "ئەگەر پەرلەمانتارێکی ئاگادار نەبێت حەق نییە قسە بکات".
د. نووری عوسمان، ئەندامی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی لە ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان راگەیاند، ھەر کات حکوومەت پارەی پێویستی ھەبوو ئەوا بەبێ یەک و دوو مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات، ئەوانەی دەڵێن حکوومەت مووچە دابەش ناکات بۆ بێئومێدکردن و چەواشەکردنی خەڵکە".
هەروها مەدینە ئەیوب پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت ھیچ شتێکی لەم جۆرە لە ئارادا نییە، نەخێر مووچەی تر دابەش دەکرێت".
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە "کاتێک مووچەش دوادەکەوێت بۆ نەبوونی پارە دەگەڕێتەوە، ھەر کات حکوومەت پارەی لەبەردەستدا بێت ئەوا بۆ مووچە تەرخانی دەکات و دوای ناخات".
PM:06:56:06/12/2016