چوار فراكسیۆنه‌: ئه‌ركی سه‌رشانمان بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان به‌جێهێنا

له‌ هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق هه‌رچوار فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆنفڕانسێكی هه‌واڵیان ئه‌نجامدا و رایانگه‌یاند "ئه‌ركی سه‌رشانمان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌جێهێنا".

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان "ئاڵا تاڵه‌بانی" رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانمان بوو له‌ بودجه‌ی گشتی 2017 ی عێراقدا به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی كوردستان جێگیرمان كرد و به‌جێمان هێنا"، وتیشی "له‌ ئێستاوه‌ چاودێری جێبه‌جێ كردنی یاساكه‌ ده‌كه‌ین".

پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ یاسای بودجه‌ی 2017 ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كرێت و دوای واژۆكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار "فوئاد مه‌عسوم" ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.




PM:03:57:07/12/2016