وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی لەپارێزگای سلێمانی ئاشكرا كرا

بە وتەی بەڕێوەبەری نەوت‌و كانزاكانی سلێمانی دابەشكردنی نەوت لە ناوچەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی بەردەوامە‌و ئەمرۆش قەزای شارەزور‌و سەیدسادق نەوت وەردەگرن.

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە رادیۆی نەوای راگەیاند، ئێستا پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە چوارقوڕنە بەردەوامە، لە شارباژێڕ و پێنجوێن و رانیە و بێتواتە و حاجیاوا و تەوێڵە و خورماڵ و بیارەش تەواو بووە.

وتیشی "ئەمڕۆ نەوتمان ناردووە بۆ قەزای شارەزوور و سەیدسادق و یەكشەممەش پرۆسەكە بە هەڵەبجە دەستپێدەكات".

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا كە بەغدا ژمارەی ئەو تەنكەرانەی زیاد كردووە كە بەهۆیانەوە نەوت بۆ پارێزگای سلێمانی دەنێرێت.




PM:12:49:08/12/2016