دەستەی دەستپاكی چەندین کەیسی گەندەڵی رەوانەی دادگا كردوە
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان رێگرییه‌كانی به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ئاشكراكرد‌و رایگەیاند تا ئێستا 42 كەیس رەوانەی دادگا كراون.
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ئه‌مڕۆ له‌وتارێكدا له‌كۆنفرانسی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌ولێر وتی " تائێستا 42 كه‌یس دوای لێكۆڵینه‌وه تێیاندا ره‌وانه‌ی دادگاكان كراوه، كه یه‌كلاییكردنه‌وه‌یان كارێكی گرنگن بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی".
وتیشی دادگاكان به‌ڵێنیان پێداون له‌ساڵی داهاتوودا كاری جددی بكه‌ن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئاشكرایكرد، خاڵێكی رێگر له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونی لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كان، "زۆری پارێزبه‌ندی (حه‌سانه) و ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عه له‌كوردستان كه به‌شێكی زۆری به‌یاسا له‌په‌رله‌مان ده‌رچووه، چونكه یه‌كێك له راسپارده‌كانی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی و جێبه‌جێكردنی یاسایه به‌ته‌واوه‌تی".
هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گه‌ڕانده‌وه، بۆ نه‌بونی كادری لێكۆڵینه‌وه‌و كه‌می توانای مادیی تا كارمه‌ند له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان دابمه‌زرێنن.
PM:01:14:08/12/2016