وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی 10 راگەیەنرا

بڕیارە پێش سەری ساڵ سەرجەم فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی 10 وەربگرن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستوه‌ته‌گه‌ڕ كه‌ پێش سه‌ری ساڵی زاینی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی 10 وه‌ربگرن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە بە پیوكەی میدیای وتوە: به‌پێی ئاماده‌كارییه‌كان، بڕیاره‌ تا 31-12  سه‌رجه‌م وه‌زارته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شه‌وه‌ مووچه‌ی مانگی 10 وه‌ربگرن، به‌ڵام له‌ئێستادا دیارنیه‌ كه‌ له‌مانگی یه‌كی 2017دا كاتێك حكومه‌ت مووچه‌ دابه‌شده‌كات، مووچه‌ی مانگی 11 یه‌، یان مووچه‌ی مانگی یه‌كی ساڵی نوێیه‌.



PM:03:12:10/12/2016