ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی شارەکانی دهۆک و هەولێر و سڵیمانی بەفربارین دەستپێدەکات، ئەمە لەکاتێکدا لە شەوی رابردووە لە ناوچەی ئامێدی بەفربارین دەستی پێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ راگەیاندو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمڕۆ بەفربارین لە بەرزاییەکانی دهۆک و سلێمانی و هەولێر دەستپیدەکات و لە ناوچەکانی کەرکوکیش باران بارین دەست پێدەکات.
کەشناسی هەرێم کەمێک بەر لە ئێستا کەشوهەوای شارو شارۆچکەکانی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە:
- هەولێر دهۆک ---بارانە
- سیدەکان و ناوچە شاخاویەکانی دەوروبەری بەفر دەبارێت.
- بەفر بارین هەیە لە چیاکانی زاگرۆس حسارۆست حسن بەگ.
- سلێمانی وکرکووک هەڵەبجە چەمچەماڵ، ئاسمان هەورەو جارێک باران نبارێت.
- هیران و شقلاوە، بارانە، بەفریش لە زنجیرە چیای سفین باریووە.
- سمیلان بارانە و بەفریش لە ناوچە چیایەکان دەبارێـت.
- لە سەنتەری حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت.
- زاخۆ و سۆران و پیرمام، بارانە.
- رانیە، بارانە و بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت
-کەلار، ئاسمانی نیمچە هەورە.