باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق وتی " سەربەخۆیی کوردستان بڕیارێکی قورس، گرنگ و چارەنووسسازە".
کۆنفرانسی سەربەخۆیی کوردستان کە لە چەند پانێڵێک پێکدێت و ئەمڕۆ لە زانکۆی ئەمەریکا لە دهۆک دەستیپێکرد، زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا وتی" هەموو کورد حەزدەکەن خاوەنی دەوڵەت بن و کەس گومانی لەوە نییە، بەڵام ئەو بابەتە کە ئێستا لە زانکۆی دهۆک باسدەکرێت کاتی ئەوەیە؟ من پێموایە بڕیاری سەربەخۆیی کوردستان بڕیارێکی قورس، گرنگ و چارەنووسسازە، ئەو پرسە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دەبێت و دەبێت سەربەخۆیی ببێتە پرس و ئامانجی سەرەکی، هەروەها دەبێت لە نێو کوردا رێککەوتن هەبێت و دواتر لەگەڵ عێراق رێککەوتن بکەن".
هه‌روه‌ها خه‌لیلزاد وتیشی" خواستێكی زۆرم هه‌یه بۆ ئه‌و پرسی سه‌ربه‌خۆیی و كورد شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت،به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆیی و هه‌ندێك هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی پرسی سه‌ربه‌خۆیی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه زۆربه‌ی كورده‌كان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن و نزای بۆ ده‌كه‌ن".