د. بەرهەم ساڵح رایگەیاند" ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ئه‌م سه‌ركردایه‌تی سیاسیه‌ی ئێستای کوردستان رێكه‌وتووه بۆ هیچ كه‌سێك له‌وان هه‌ڵنه‌كه‌وتووه".
د.به‌رهه‌م ساڵح له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا له‌كۆنفرانسی پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌زانكۆی ئه‌مریكی دهۆك كه ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، وتی" ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان فراوانترین ناوچه‌و حوكمڕانی خۆیی كورده، به‌راوردی بكه‌ن به‌كۆماری مهاباد و به‌مه‌مله‌كه‌تی كوردستان له‌سلێمانی، به‌رپرسیارێتیه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له‌سه‌ر شانمان هیوادارم به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خۆمان چاكسازیه‌ك بنه‌ڕه‌تی و حوكمڕانیه‌كی نمونه‌یه‌یی و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی و پێویسیتیه‌كانی خه‌ڵكی خۆمان به‌و نموونه جوانه هه‌م خه‌ڵكی خۆمان سازبده‌ین، هه‌م دۆسته‌كانمان له‌ده‌ره‌وه‌دا به‌ئاسته‌ی ئه‌و ئامانجه ره‌وایه‌ی خۆمان بسازێنین".
د.به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند، كاتیه‌تی كورد بڕیاری راسته‌قینه‌ی خۆی بدات له‌باره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی یان مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا‌و جه‌ختیشده‌كاته‌وه ده‌بێت كورد ئه‌و پرسه له‌به‌غدا یه‌كلایی بكاته‌وه نه‌ك له تاران و ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن، داواش له‌سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كات "قه‌دری ده‌رفه‌تی ئێستا بزانن".
د. بەرهەم ساڵح پێیوایە کێشەی سەربەخۆیی کوردستان لە بەغدایە نە لە تاران و نە لە ئەنقەرەو نە لەواشنتۆنەو، دەلێت" به‌و بڕیاره‌وه ده‌بێت بچینه به‌غداو له‌وێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلای بكه‌ینه‌وه، نه‌له‌تاران نه‌له‌ئه‌نقه‌ره نه‌له‌واشنتن، پێم وایه ئه‌گه‌ر بڕیاری جیابونه‌وه‌مان هه‌بێت یان راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت به‌راستیمان بێت بیر له‌ئاكامه‌كانی بكه‌ینه‌وه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ جیابونه‌وه بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانمان له‌به‌غدا یه‌كلای بكه‌ینه‌وه، عه‌ره‌بی عیراق هه‌رنه‌بێت به‌شێكی گرنگیان نیگه‌رانن له‌جۆری په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێمه بێگومان ئێمه‌ش قایل نین به‌مجۆره په‌یوه‌ندیه".
د.به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر ده‌شیانه‌وێت له‌گه‌ڵ عیراق بمێننه‌وه ئیلتیزاماتی مته‌باده‌لی ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌غدا چیه دانیشن له‌سه‌ر ئه‌وه قسه‌ی جدی بكه‌ن، "به‌دڵنیایی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوه ئاسانه‌كه‌یه، دوای راگه‌یاندن به‌رنامه‌ی كار جۆری به‌ڕێوبردنی وڵاتی خۆمان چیده‌بێت و چی نابێت ئه‌وه پرسیاره جدیه‌كه‌یه، ئه‌و پرسیاره‌ش ئه‌مریكا ناتوانێت وه‌ڵامی بداته‌وه بۆ ئێمه ئێران و توركیاش ناتوانن، به‌ڵكو خۆمان وه‌كو كورد‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی ده‌بێت به‌جدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بكه‌ین، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ئازادی كوردستان‌مان ده‌وێت یاخود شیمالی قوبس جنوبی سودان یان چیك و سلۆڤاكمان ده‌وێت".
هه‌روه‌ها به گرنگی زانی واقعی رابردوی تاڵ دوباره نه‌كرێته‌وه‌و بڕیاره‌كه جدی بێت، "كه‌س ناتوانێت مافی سه‌ربه‌خۆی خۆمان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان زه‌وت بكات، بڕیاری فعلی له‌م كاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و به‌رنامه‌ڕێژێی بۆ ئه‌و ئاینده‌یه، به‌ڵام راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ته‌نها هه‌نگاوی یه‌كه‌مه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا د.به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم كرده‌وه‌و رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی جدی هه‌یه له‌كوردستاندا كه‌پێویستی به‌چاره‌سه‌ركردن هه‌یه، هه‌موو كوردێكی ره‌سه‌ن له‌سه‌ر ئاوات و ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كن، به‌ڵام كێشه‌ی سیاسی و ئابوریمان هه‌یه، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تر كه‌رووبه‌ڕوی حوكمڕانی وڵاته‌كه‌مان بووه.
سه‌باره‌ت به په‌یامه‌كه‌ی 20 ی مانگی رابردووی مه‌سعود بارزانی، د.به‌رهه‌م ساڵح ساڵح وتی "دوای په‌یامه‌كه‌ی كاك مه‌سعود هیوایه‌ك به‌خشراوه به‌خه‌ڵك كه‌ئه‌نجامێكی لێبكه‌وێته‌وه چاره‌سه‌رێكی جدی بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه بكرێت".