بێرنارد کۆشنەر: ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی گوێ لە دەنگی کورد بگیرێت
بێرنارد كۆشنەر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، پێویستە سەربەخۆیی كوردستان رابگەیەندرێت لەم ناوچە پڕ ئێستا ئەو ساتەیە كە سنوورەكان لاببرێن.
لە میانی بەشداریكردنی لە پانێلی یەكەمی كۆنفرانسی "سەربەخۆیی کوردستان رووبەڕبوونەوە و دەرفەت" زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دھۆک، بێرنارد كۆشنەر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا گوتی: "پێویستە سەربەخۆیی كوردستان رابگەیەندرێت لەم ناوچە پڕ كێشەیەدا، ئێستا ئەو ساتەیە كە سنوورەكان لاببرێن و دەتوانن پشت بە زۆر كەسانی خۆبەخش ببەستن".
رۆژی پێنجشەممە 15-12-2016 کۆنفرانسی "سەربەخۆیی کوردستان: تەحەدیی و دەرفەتەكان" لە زانکۆی ئەمریكی- دهۆک بەڕێوەچوو.
بێرنارد کۆشنەر، وەزیری پێشووتری دەرەوەی فەرەنسا (2007-2010) بەشداری پانێلێكی كۆنفرانسەكەی كرد و بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵی كورد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ناوچەكە كرد.
كۆشنەر گوتی "کێشەکان دەبینین و ئاستەنگی زۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن، دەبێت بە جددی قسەیان لەبارەوە بکرێت. کێشەکان لەوە دەستیان پێکرد کە نەخشەی سنوورەکان لەلایەن سایکس - پیکۆ کێشران".
وەزیری پێشووتری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت "کێشانی نەخشەی سنوورەکان لەلایەن سایکس - پیکۆ بۆ ئێستا هیچ بایەخێکی نەماوە و بەسەرچووە، چونكە گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکەدا روویان داوە. ئێستا دۆخەکە تەواو گۆڕاوە، سەردەمی زۆرەملێ و داگیرکاری بەسەرچووە".
بێرنارد کۆشنەر ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای شەڕ و قەیرانەکانی سووریا دۆخەکە گۆڕاوە، بۆیە دەبێت گوێ لە دەنگی خەڵک بگیرێت.
لەبارەی رۆڵی كورد لە ناوچەكەدا، كۆشنەر گوتی "کورد دەنگێکی باشی هەیە لە ناوچەکەدا، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی گوێ لە دەنگی کورد بگیرێت. ئێوەی کورد دیموکراسیتان هەیە، شەڕی داعش دەکەن و سەرکەوتنیشتان بەدەستهێناوە".
PM:03:05:15/12/2016