بەپەلە.. هەفتەی ئایندە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

هەفتەی ئایندە خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی موچە بڵاودەکرێتەوە و جگە لە یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.

ماڵپەڕی کوردیوی زماحڵی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو خشتەیەکی نوێی مووچە بڵاودەکرێتەوە و جگە لە یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، مووچەی هەریەکە لە ده‌زگاى گشتى ئاسایش و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.

لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە " بەپێی زانیاریەكانی كوردیوشبۆ هەفتەی داهاتوو بڕیاردراوە هەفتەی داهاتووموچەی مانگی ١٠ بەردەوام بێت و هەر یەكە لە هێزەكانی زێرەڤانی و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش و هێزەكانی پۆلیسی ئامادەو فریاكەوتن دابەش دەكرێت".

هەروەها ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە " ئەگەر هەیە رۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت، بەڵام ئەگەر پارە لەوەزارەتی سامانەسروشتیەكانەوە نەخرایە سەر حساباتی وەزارەتی دارایی ئەوا هەفتەی دواتر دەستبەدابەشكردنی مووچەي مامۆستایان دەكرێت ."

هاوکاتچێنەر خەفاف، بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە تاكوو پێش كۆتایی ساڵ مووچەی مانگی 10 بە تەواوی دابەش دەكرێت."

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "وەكو لە وەزارەتی دارایی زانیاریمان پێدراوە تاكوو پێش كۆتایی ساڵ مووچەی ماگی 10ی سەرجەم فەرمانەرانی وەزارەت و دامودەزگاكان دابەش دەكرێت."

ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی بە فەرمی ڕایگەیاندووە "ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 18و 19/ 12/ 2016، مووچه‌ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت."




PM:08:54:15/12/2016