وەزیری پەروەردە: 70%ی قوتابخانەكانی كوردستان دەوام دەكەن
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ رایگەیاند 70%ی قوتابخانەكانی كوردستان دەوام دەكەن.
ئەمرۆ لە رێوەڕەسمی رۆژی ئاڵای كورستان لە یەكێك لە قوتابخانەكانی هەولێر، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاكانی رایگەیاند 70%ی خوێندنگاو قوتابخانەكانی كوردستان دەوام دەكەن.
وتیشی: لە سلێمانیو هەڵەبجە... بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی سەرپشك كراوە بەپێی بارودۆخەكە بڕیار لەسەركردنەوەی خوێندنگاكان بدەن.
پشتیوان سادق بەرپرسیارێتی فەوتانی خوێندنی ئەمساڵی لە پارێزگاكانی سلێمانیو هەڵەبجەی خستە ئەستۆی ئەو كەسانەی رێگەیان لە كردنەوەی خوێندنگاكان گرت.
AM:11:00:17/12/2016