وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند" بەغدا سێ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ھەرێمی کوردستان دابین دەکات".
ئەمڕۆ ١٢/١٧ لە بینایەی پارێزگاری سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشی نێوان وەزیری کۆچو کۆچبەرانی عێراق، لەگەڵ سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت، سەردار قادر، رایگەیاند" یەک ملیۆن لیتر بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە دابینکراوەو گفتوگۆشمان لەگەڵ ئێران و ژمارەیەک بازرگان کردووە بۆ دابینکردنی نەوتی زیاتر".
هەروەها سەردار قادر وتیشی" لەو بڕە نەوتەی بۆ ھەرێم دابینکراوە، یەک ملیۆن لیتر رەوانەی سلێمانی و ھەڵەبجە دەکرێت".
د. دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراقیش، ڕایگەیاند" بڕیارمانداوە سێ ملیۆن لیتر نەوت بەبێ بەرامبەر بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەین".
سەبارەت بەھاوکاریکردنی ئاوارەکانیش، د. دەرباز محەمەد وتی" جگە لەوەی لەمساڵدا ٢٠٠ لیتر نەوتیان بەخۆڕایی پێدەدەین، مانگانەش ٥٠٠ ھەزار دینار وەک ھاوکاری دەدرێتە ئاوارەکان".
لایەنی سوودمەند لەم سوتەمەنیە سەردار قادر وتی"بەشێکی بۆ فەرمانگە حکومییەکان و بەشێکیشی بۆ ھاوڵاتیان دابیندەکرێت".
پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت ئاشکراشیکرد "بۆ ئەوەی بتوانین بەرمیلێک نەوت بدەین بەھاوڵاتیان، پێویستمان بە ١٠٣ ملیۆن لیترە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش نەوت دابین ناکات و بودجەشمان بۆ ئەو مەبەستە بۆ تەرخان نەکراوە، بۆیە داوامانکردووە لەحکومەتی عیراق، ٩٠ ملیۆن لیتر نەوتمان بۆ بنێرن، ئەگەر پێویستیش بێت، ئێمەو پارێزگاری ھەڵەبجەو ئیدارەی راپەرین و ھەڵەبجەش سەردانی بەغدا دەکەین، ھەر لەو چوارچێوەیەشدا گفتوگۆمان لەگەڵ ئێران کردووە، نەوتمان بەقەرز پێ بدەن".
لەبارەی کەرتی تایبەتیشەوە، سەردار قادر وتی:" داوامان لەو بازرگانە کردووە کە مۆڵەتی ھاوردەکردنی نەوت و گازیان ھەیە، نەوتی سپی ھاوردەبکەن، بەوھۆیەشەوە نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا بەرەو نزمبوونەوە دەچێت، ھەموو بازگەکانیشمان ئاگادارکردۆتەوە بەبێ دواکەوتن کارەکانیان بۆ ئەنجامبدەن".