وەزارەتی پەروەردە دەستلەکار کێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رەتكردەوە
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رەتدەكاتەوە و پشتیوانی و پاڵپشتی خۆیشی بۆ دوپاتدەكاتەوە.
لەوبارەیەوە د.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی كردوە و تێیدا هاتووە"پاش تاووتوێكردنی داخوازی دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێزتان لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بڕیارمان دا بەڕەتكردنەوەی دەستلەكاركێشانەوەتان".
وەزیری پەروەردە هیواخوازە دڵشاد عومەر وەك پەروەردەكارێكی بەتوانا و چالاكی وەزارەت لە خزمەتی شاری سلێمانیدا بێت و وەزارەتیش پاڵپشتی تەواوی هەنگاوە جدییەكانی دەكات لە بواری پەروەردە و فێركردن لە سنوری پەروەردەكەیدا.
PM:03:16:20/12/2016