زانکۆی
ڕاپەڕین، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی مەسیح پێغەمبەر و سەری ساڵی زاینییەوە بە
فەرمی یەک هەفتەی کرد بە پشوو
ئاراز
ڕەمەزان، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بە ماڵپەڕی باس
نیوزی ڕاگەیاندووە "بەو دوو بۆنەیەوە
ئاگاداریی قوتابییانی زانکۆکەمان دەکەینەوە کە پشووی زستانە لەرۆژی 25/12/2016ەوە
دەست پێ دەکات، تا ڕۆژی 2/1/2017 بەردەوام دەبێت و ڕۆژی 2/1/2017، دەوامی خوێندن
دەست پێ دەکاتەوە.
هەروەها
وتووشییەتی "بەڵام بۆ فەرمانبەرانی سەرۆکایەتیی و سەرجەم فاکەڵتی و
کۆلێژەکانی زانکۆ تەنیا ڕۆژانی 25/12/2016 و 1/1/2017 پشوویان دەبێت و ڕۆژانی تر
دەوامی ئاسایی دەبێت لە زانکۆکەمان".