هەشت ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە، ڕایگەیاند کە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ، پشوو فەرمی دەبێت لە زانکۆکەیان.

حازم عەلی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند ووە "پشووی زستانە تایبەت بۆ قوتابیان لە ڕۆژی 25/12/2016ەوە دەست پێدەکات و تا 1/ 1/ 2016 بەردەوام دەبێت".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "بەو پێیەش ڕۆژی 2/1/2017 دەست بە دەوام دەکرێتەوە و پێویستە قوتابیان، پەیوەندی بە بەشەکانیانەوە بکەن".

حازم عەلی وتووشییەتی "جگە لە 25/12/2016 و 1/1/2017 ھیچ ڕۆژێکی دیکە بۆ کارمەندان و فەرمانبەرانی کارگێری و سەرۆکایەتیی زانکۆ، نابێتە پشوو".




PM:06:32:22/12/2016