حکومەتی هەرێم جگە لەم یەکشەممەیە ڕۆژێکی دیکەش دەکاتە پشووی فەرمی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە کە رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتووش لە سەرجەم دەزگاکانی هەرێمدا بکات بەپشوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵیش حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 1/1/2017 بکات بە پشووی فەرمی.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت حکومەتی هەرێم ئەم یەکشەممەیەش 25/12/2016ی وەک پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێمدا ڕاگەیاندووە.
PM:07:30:23/12/2016