سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێت

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی رۆژی شەممە رایگەیاند، ئەمڕۆ خانەنشینانی پێشمەرگەو مەدەنی مووچە وەردەگرن و سبەی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی بالآ و وەزارەتی دارایی.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری:

ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٦/١٢/٢٠١٦، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانی دابەش دەکرێت.

- ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٢٧/١٢/٢٠١٦، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
١-وەزارەتی پەروەردە
٢-وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٣- وەزارەتی دارایی و ئابووری



AM:10:03:26/12/2016