"پارتی 100 هەزار دۆلاری بە ئافرەتێك داوە تا بێدەنگ بێت"
پەرلەمانتارێك سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات پارتی دیموكراتی كوردستان بڕی 100 هەزار دۆلار دەدات بە ئافرەتێك تا بێدەنگ بێت‌و نەیەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
سۆران عومەر لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت:
"ده‌رباره‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی که له‌تورکیایه‌و چه‌ندین که‌س په‌یوه‌ندی کردوه تاکو چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزینه‌وه گوایه ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه ئێران و هه‌رێمی کوردستان، حه‌قیقه‌تی ئه‌م ڕوداوه ئه‌مه‌یه:
ئه‌م ئافره‌ته له‌ئێرانه‌وه دێته به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسێک په‌یوه‌ندی ده‌بێ، پاشان ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌کاردێنێ بۆ داوای پاره، کاتێک ده‌یهێننه هه‌رێمی کوردستان پارتی دیموکرات ١٠٠ هه‌زار دۆلاری ده‌داتێ تا بێده‌نگ بێ به‌مه‌رجێ نه‌یه‌ته‌وه هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌م ئافره‌ته به‌ویستی خۆی به‌شداری كردووه له گه‌مه‌یه‌كی مه‌ترسیدارداو خۆی كردووه به‌قوربانی له‌پێناو ویستی كه‌سانێكدا.
من زۆر هه‌وڵم له‌گه‌ڵ دا ڕزگاری بكه‌م چیم پێكرا بۆم كرد به‌ڵام ڕازی نه‌بوو بۆیه له‌م ماوه‌دا ده‌یان كه‌س په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ به‌ده‌م ئه‌م ئافره‌ته‌وه ناچم له‌به‌ر ئه‌وه ناچار بووم به‌ده‌نگ بێم".
PM:02:24:26/12/2016