ئەمەریكا بڕێك پارە بۆ پێشمەرگە دابین دەكات
حكومەتی ئەمەریكا بڕێك پارە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە تەرخان دەكات و دوو لیوای پێ پڕچەك دەكات.
فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لەلێدوانێكدا بەرادیۆی نەوای راگەیاند، حكومەتی ئەمریكا لەپلانیدایە و ئاگاداری كردونەتەوە كە بڕێك پارە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە وەك هاوكاری بۆ عیراق دابینكراوە و لەنێویشیدا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، كە دوو لیوای تری پێشمەرگەی پێ پڕچەك دەكەن و مەشقیان پێدەكەن.
وتیشی "ئەمریكا تەواوی كەرەستە و پێداویستی سەربازی و چەكی سوك و قورس بۆ ئەو دوو لیوایە دابین دەكات و مەشقیان پێدەكات".
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر حكومەتی ئەمریكا دوو لیوا (1 و 2ی پیادە)ی وەزارەتی پێشمەگەی لە كەركوك مەشق پێكردووە و تەواوی پێداویستیەكانی بۆ دابینكردوون، بە ئامێر و چەكی سوك و قورسیشەوە.
PM:04:00:26/12/2016