تەرمی کچێکی ١٥ ساڵ بەکوژراوی دۆزرایەوە

لە شاری دهۆک دوای دیارنەمانی کچێکی ١٥ ساڵە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی بەکوژراوی دەدۆزرێتەوە.


بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دهۆك لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" ڕۆژی 26ی كانونی یەكەمی 2016 لەدوای دیار نەمانی بۆ چەند كاتژمێرێك، كچێكی تەمەن 15 ساڵ تەرمەكەی لە ئاوی شندوخا دۆزراوەیەوە".

 
بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک لە درێژەی پۆستەکەی دەڵێت" كەس و كاری كچەكە ئەوەیان خستۆتەڕوو كە كچەكە باری دەرونی تەواو نیە و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی دهۆك كراوە".



AM:11:25:27/12/2016