وێنە.. داوای سزادان بۆ چەند دكتۆرێك دەكرێت كە وێنەی نەخۆشێك بەڕووتی بڵاودەكەنەوە
دوای ئەوەی وێنەی چەند دكتۆرێك لەگەڵ نەخۆشێك بڵاوكرایەوە كە نەخۆشەكە بەشێكی جەستەی بەدەرەوەیەو بەتەمەنیشە ، وەزارەتی تەندروستی لێژنەیەكی بەدواداچون و لێكۆڵینەوە پێك دەهێنێت كە نوێنەری داواكاری گشتیشی لەگەڵە .
دكتۆر خالس، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە كوردیوی وتووە: ئاگاداری ئەو وێنەیەین كە لەلایەن چەند دكتۆرێكی دەڤەری ڕاپەڕینەوە بڵاوكراوەتەوەو وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون پێك هێناوە .
ئاماژەی بەوەش كرد كە لەو لێژنەیەدا نوێنەری داواكاری گشتیش بوونی هەیەو بەپێی ئەنجامەكانی لێژنەكە لێپرسینەوەو سزا دیاری دەكرێت .
ئەوەی جێی سەرنجە دكتۆرەكان وێنەی خۆیان لەگەڵ پیاوێكی بەتەمەن گرتوەو پیاوەكەش بەشێكی جەستەی بەدەرەوەیەو دانەپۆشراوە، لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش ڕەخنەی توند لەو دكتۆرانە گیراوە .
PM:03:51:27/12/2016