وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕایگەیاند کە هەشت بۆ ١٠ کاتژمێر ڕۆژانە کارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان
ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌رى گشتى گۆنتڕۆڵى كاره‌باى هه‌رێم له وه‌زاره‌تى كاره‌با به ماڵپەڕی وشەی ڕاگەیاندووە، ئه‌گه‌ر پله‌كانى گه‌رمى به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه زیاتر دانه‌به‌زێت ڕۆژانه هه‌شت بۆ ده كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتیان ده‌ده‌ین.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى گۆنتڕۆڵى كاره‌باى هه‌رێم له وه‌زاره‌تى كاره‌با وتوشییەتی، پێشبینى ناكرێت بۆ مانگى یه‌ك كاره‌با زیاتر بدرێت یان كه‌متر بێت به‌ڵكو به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نى مۆلیده ناحكوومیه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانىیش ڕایانگەیاندووەپێدانى كاره‌باى مۆلیده له نێوان 6 بۆ 8 سه‌عات ده‌بێت له 24 سه‌عات دا .
هەروەها له‌باره‌ى پێدانى بڕى پاره بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك بڕى 6 بۆ 8 هه‌زار دینار وه‌ر ده‌گیرێت له هاووڵاتیان بۆیه پێشبینى ناكرێت نرخه‌كه‌ى زیاد بێت.