بەپەلە.. پشووی هەفتەی ئایندە ڕاگەیەندرا

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی رۆژی 1/1/2017ی كرده‌ پشوو له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.

سەفین دزەیی، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رایگه‌یاند "رۆژی 2017/1/1 لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی".
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە "بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زاینییەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دەكەین، بەهیواین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی بەرقەرار بوونی ئاشتی وئارامی ."




AM:11:47:29/12/2016