قادر حەمەجان: چاوەڕواندەکرێت یەکێتی و گۆڕان یەکبگرنەوە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەفەرمی پێشنیاری یەكگرتنەوە دەخاتە بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ دەكەن.
لەوبارەیەوە ئەمڕۆ 29/12، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە كەناڵەكانی راگەیاندنی حزبەكەی وتوە "پێش ئیمزاكردنی رێككەوتنی سیاسی یەكێتی و گۆڕان، پرسی یەكگرتنەوەمان باسكرد"، لەدوای ئیمزاكردنی رێككەوتنەكەش لەكۆبوونەوەكانی سەركردایەتی هاوبەشی هەردوولادا چەند جارێك ئەوەمان باسكردوە.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی راشیگەیاند، جارێكی دیكە ئەو پێشنیارەیان بەفەرمی خستووەتە بەردەم گۆڕانو ئومێدەوارن بەشێوەیەكی جدی هەنگاو بۆ یەكگرتنەوەیان بنێن بۆئەوەی بەشێوەیەكی باشتر لەگەڵ لایەنەكاندا لەسەر كێشەكانی هەرێم گفتوگۆ بكەن.
حاكم قادر دەشڵێت "چاوەڕواندەكرێت یەكێتیو گۆڕان یەكبگرنەوە، چونكە دۆخی ئێستای هەرێم پێویستی بەو یەكگرتنەوەیە هەیە".
PM:02:34:29/12/2016