خشتەی كارەبا بۆ مانگی داهاتوو راگەیەندرا
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم ، ئەگەر پلەكانی گەرما بە شێوەیە ئێستا بمێنێتەوە، مانگی داهاتوو رۆژانە 8 تا 10 كاتژمێر كارەبا دەدەرێت بە هاوڵاتیان.
ئومێد محمەمەد بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند: لە مانگی كانونی دووەمی 2017، ئەگەر پلەكانی گەرما بە شێوەی ئێستا بمێننەوە و زیاتر روو لە دابەزین نەكەن، بە تێكڕاو لە ماوەی شەو و رۆژێكدا لە (8 تاكو 10) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاوڵاتیان، ئەگەر پلەكانی گەرماش زیاتر دابەزێت، ئەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان كەمتر دەبێتەوە، بەڵام بە گشتی چاوەڕوان دەكرێ لەو رێژەیە زیاتر نەیتە خوارەوە.
PM:03:27:29/12/2016