بزانە لە سلێمانی چەند "نێرباز" گیراوە

گرتووخانەی چاكسازیی گەورانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمساڵ شەش گرتوو لە گرتووخانەكەیان گیانی لە دەست داوە، ، 60 هاوڕەگەزخواز "نێرباز" گیراون.

شێركۆ عارف بەڕێوەبەری چاكسازیی گەورانی سلێمانی ڕایگەیاند لە ساڵی 2016 دا شەش گرتوو لە گرتووخانەی چاكسازیی گەورانی سلێمانی گیانیی لە دەست داوە.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە هەزار و 128 سزادراو لە ساڵی 2016 هێنراون بۆ گرتووخانەكەمان و 112 كەس بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، هەروەها 690 تاوانباریش سزای قوڕسیان بۆ دەرچووە و 80 هاووڵاتیی عەرەب سزا دراون لەگەڵ 46 هاووڵاتی ئێرانی بوونیان هەیە.

شێركۆ عارف وتوشییەتی، ئەم سزادراوانەی ئەمساڵ بەچەند تاوانێكی جۆراوجۆر سزا دراون كە بریتییە لە 60 كەس بە هاوڕەگەزخوازی و 153 كەس دزین و 335 كەس بە مادەی كوشتن و 78 مادەی هۆشبەر بازرگانی و 218 كەس مادەی هۆشبەر كێشان و 14 كەس ساختەكردن و 20 كەس مادەی تەقینەوە و ... هتد.

چاكسازیی گەورانی سلێمانی، یەكێكە لەو سێ‌ گرتووخانەیەی لە هەرێمی كوردستان كە ئەو كەسانەی سزای گرتنیان بۆ دەردەچێت، بەمەبەستی تەواوكردنی ماوەی حوكمدانیان، ژیانیانیان تێدا بەسەر دەبەن و لە ساڵی 2014 دامەزراوە.




PM:07:35:29/12/2016