پێگه‌ی جیهانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا (accuweather) پێشبینی دەکات ڕۆژی شه‌ممه 7ی كانونی دووه‌می ساڵی نوێی 2017 شه‌پۆلێكی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی پێشبینیه‌كانی (accuweather) له ڕۆژی شه‌ممه 7ی كانونی دووه‌می ساڵی نوێ شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فربارین ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له‌و ڕۆژه‌دا له سلێمانی به‌فر ده‌بارێت، له هه‌ولێر به‌فر و هه‌ورده‌بێت، له دهۆك به‌فر ده‌بارێت، له كه‌ركوك بارانده‌بارێت و له هه‌ڵه‌بجه‌ش به هه‌مانشێوه به‌فر ده‌بارێت.
هه‌ر به‌پێی پێشبینه‌كانی ئه‌و پێگه جیهانییه‌ی پله‌كانی گه‌رما زۆر نزمده‌بنه‌وه و له هه‌ندێك ناوچه‌دا به‌ستن و زوقم ڕووده‌دات.