ئەگەرچی سبەینێ هەینییە بەڵام ده‌رماڵه‌ی
هاندان کە وەک مووچە دەدرێتە كارمه‌ندان و ته‌ندرووستكارانى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین،
دابه‌ش بكرێت.
ته‌ها محه‌مه‌د، وته‌بێژى ته‌ندرووستى راپه‌ڕین
بە باسی ڕاگەیاندووە" سبه‌ى ده‌رماڵه‌ى هاندان (ئێشكگر) ى ته‌ندروستى مانگى
10 به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ى ته‌ندرووستى دابه‌ش ده‌كرێت كه
له مه‌ڵبه‌ند و نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كان ئێشكگریان گرتووه".
وته‌بێژى ته‌ندرووستى
راپه‌ڕین وتوویەتی "بڕى ده‌رماڵه‌كه به‌گوێره‌ى پله‌و كاتى ده‌وامه و له
50 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كوو 350 هه‌زار" .
هەروەها
وتوشییەتی كه دابه‌شكردنى ئه‌و ده‌رماڵه‌یه رۆڵێكى باشى ده‌بێت له به‌ره‌و
پێشوه‌چوون و چوونه‌وه بارى پێشووى كه‌رتى ته‌ندرووستى كه به‌هۆى قه‌یرانى
دارایییه‌وه روبه‌رووى كه‌رته‌كه بووه‌ته‌وه.