حکومەت گۆڕانکاری لە پاشەکەوتی مووچەدا دەکات

حكومەتی هەرێم لە ساڵی داهاتوەوە گۆڕانكاری لە سیستەمی موچەدا دەكات و، سەرەتا رێژەی پاشەكەوتی موچە كەمدەكاتەوە، بریکاری وەزیری دارایش بۆ پرسە راسپێردراوە.

سەرچاوەیەك لەئەنجومەنی وەزیران بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی pukmedia راگەیاندووە" حكومەتی هەرێم لەئێستادا لەهەوڵدایە كە رێژەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كەمبكاتەوە".

 باسی لەوەشكردووە " پێشنیازێك خراوەتەڕوو، كە رێژەی كەمكردنەوەی پاشەكەوت لە 10% كەمتر نەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش رابەر سدیق بریكاری وەزیری دارایی بە وەكالەت راسپێدراوە كە لێكۆڵینەوە بكات كە ئەگەر لە 10%  رێژەی پاشەكەوتی مووچە كەمبكرێتەوە بڕی كۆی گشتی بە بەراوورد بە كۆی گشتی ئەو مووچەیەی كە لەئێستادا بەپاشەكەوتەوە دەدرێت بە فەرمانبەران چەند زیاد دەكات، ئەوسا حكومەت هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو رێژەیەوە دەخاتەڕوو".

ئەو سەرچاوەیە ئا،ماژەی بۆ ئەوەش کردووە" بڕیارە لە 2017 دا پاشەكەوتی مووچە گۆڕانكاری تێدا بكرێت، چونكە باری ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 2017 دا باشتر دەبێت لە 2016 ".




PM:05:04:30/12/2016