گەنجە كوردەكە پێش كوژرانی وێنەی یانە شەوانەكەی ئەستانبوڵ بڵاودەكاتەوە
بەهۆی هێرشی چەكداری بۆ سەر یانەیەكی شەوانە لە ئەستەنبوڵی توركیا، شەوی 1/1/2017 ژمارەیەك كەس كوژرانو برینداربوونو گەنجێكی كەركوكیش پێش كوژرانی وێنەی ئاهەنگەكەی بڵاوكردبووەوە.
نەورۆز خەفاجی هاوڕێی ئەو گەنجە کەرکوکییە لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی "مستەفا جەلال ئەو گەنجە کەرکوکییە بووە کە لە
هێرشە چەکدارییەکەدا گیانی لەدەستداوەو خوێندکاری زانکۆ بووە لەشاری ئەستەنبوڵ".
وتیشی: مستەفا ماوەی دوو ساڵە لە ئەستەنبوڵە، بەمەبەستی خوێندن چووە بۆ ئەو شارە.
مستەفا پێش ئەوەی بکوژرێت بە چەند چرکەیەک وێنەی ناو ئاهەنگەکە بڵاودەکاتەوە کە هێرشە چەکدارییەکەی کرایە سەر.
PM:09:38:02/01/2017