لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بە پێچەوانەی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەوە، ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی خوێندنی 2016-2017 دەستیان پێكرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە 3/1/2017 بە بەشداری نزیكەی ملیۆنێك قوتابی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمی خولی یەكەمی خوێندنی 2016-2017 دەستیان پێكرد.
ئەمە لەكاتێكدایە بەهۆی بیکۆتکردنی مامۆستایانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەرین و گەرمیان تاقیكردنەوەی قوتابیان ئەنجام نادرێت و هەمووی چەند رۆژێکە دەستکراوەتەوە بە خوێندن.