سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسی یه‌كگرتوو ڕایگەیاند
بکوژەکانی مامۆستا هۆشیار سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن.
هادی عەلی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسی یه‌كگرتوو بە
میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە "له باره‌ى تیرۆكردنى مامۆستا هۆشیارەوە چه‌ند
راستیه‌كى گرنگ هه‌یه ئه‌وانیش یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه بكوژه‌كان مه‌علومن كه دانیان
به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و ئینتیماى وه‌زیفى و حكومیشیان ئاشكرایه كه سه‌ر به
پارتى دیمو‌كراتى دیمو‌كراتى كوردستانه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كى زۆر رۆشنه".
هەروەها وتووشییەتی"بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید و ئێمه وه‌كو
یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان وه‌ڵامى رۆشن و قه‌ناعه‌پێكه‌رمان پێویسته و هه‌ندێ
قسه راى گشتى به فلسێك نایكڕێت".
هادی عەلی ڕاشیگەیاندووە "بکوژەکان راسته‌وخۆ له
كه‌یسه‌كه دانیان به‌وه‌دا ناوه ئه‌م كوشتنه كوشتنێكى ساده نیه به‌ڵكو ئه‌مه
تیرۆرێكى سیاسی به‌رنامه بۆ داڕێژراوى ورده".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسی یه‌كگرتوو جەختیشی لەوە
کردووەتەوە "به هه‌ندێ قسه و باس و لێكدانه‌وه‌ى ئه‌ملا و ئه‌ولا نه بنه‌ماڵه‌ى
شه‌هید و نه ئێمه وه‌كو یه‌كگرتوو و نه راى گشتى به فلسێك نایكڕن ".
ساڵی ڕابردوو چەند چەکدارێک دەستڕیژی گوللـەیان لە
هۆشیار ئیسماعیل مامۆستا و بانگخوازی ئاینی کرد لە شاری هەولێر و دوای گەیشتنی بۆ
نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.